بەقای موو و بەقای شوو.
موو، باریکە و ئەگەر کەمێک توند ڕایبکێشیت دەپسێت، واتا ناتوانیت پشتی پێ ببەستیت بۆ بەستنەوەی شتێک و پشتی خۆتی لێ بکەیتەوە، بۆ کچانیش شوو کردن و مانەوەی لەگەڵ هاوسەر و هاوژینەکەی وەکو ئه و داوە مووە وایە جێگەی متمانەی تەواوەتی نییە، ئه و ئیدیۆمە بەشێوەی تریش گوتراوە(بەقای مێردی و سێبەری بەردی)، زۆرجار واڕێکەوتووە پیاوێک لەتەمەنێکی درەنگدا ژنی دووەم بهێنێت بۆیە لە کوردەواریدا زیاتر لەزاری ژنانەوە ووتراوە بەخوای خوشکم(بەقای مو و بەقای شو) وەکو یەکە.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 659