دونیای لێ بووە بەچەرمی چۆلەکە
بچوکی چۆلەکە زۆر ئیدیۆمی لێ دروستبووه (چۆلەکە خۆت چی و گۆشتاوت چی؟، چۆلەکە خۆی هەيە تافروجاوی هەبێت؟، کێشکەی بەچل وچاران) هەر لەبەر گچکەیی و بچوکی چۆلەکەیە وتراویشە(دونیای لێ بووە بەچەرمی چۆلەکە) کاتێک سەر زەمین ئەوەندە ڕوپێوییەکەی کەم دەبێتەوە بۆ بارتەقای چەرمی چۆلەکەیەک وەک ئەوە وایە بوترێت(قەیسەری لێ بووە بە کونەمشک) هەڵبەت هەر ترس وتۆقینە وادەکات گێتی ئەوەندە بچوک بێتەوە تا ئاستی چەرمی چۆلەکە، یەکێک فشارێکی لەسەر بێت لەئاست و توانای نەبێت هەڵیبگرێت دونیای لێ وێک دێتەوە، لەلایەکیتریشەوە کەسێک کارەکەی لەخۆی تەنگ کردبێتەوە و سەری لەخۆی شێواندبێت به و کەسە دەوترێت(دونیای لێ بووە بەچەرمی چۆلەکە). [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 866
Escriba su comentario sobre este artículo!