نەجاتمان بوو وەکو (نەجاتی عبدە) لە چی یەوە هاتوە)؟
ئەم مەسەلەیە لەناو خەلکی شاری #سلێمانی# دا زۆر ئەوتریت
ئەلێن نەجاتمان بوو وەکو نەجاتی عبدە و زۆر بەکاری ئەهینن لە کاتی نارەحەتی دا... ئەم مەسەلەیە من لە زاری کاک نجاتی عبدە خۆیەوە وەرم گرتوە.
کاتێک کاک نەجات خوێندکاری دوا قۆناغی ناوەندی دەبێت بە هۆی سیاسەت و بەشداری کردنی لە خۆپێشاندان دا دەگیرێت و بۆ ماوەی شەش مانگ حوکم دەدرێت. بەهۆی ئیستیئناف کردنەوە حوکمەکە کەم دەکرێتەوە بۆ سێ مانگ و هەروەها پێنج ساڵیش دەرکردن لە خوێندن و قوتابخانە. لە هەمان کاتدا قادر دیلانی ڕەحمەتی خوێندکاری کۆلێژی ئاداب ئەبێت لە بەغدا و ئەویش دەری دەکەن لە کۆلێژ بە هۆی سیاسەت. پاشان قادر دیلان دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و بە قۆناغێکی زۆر سەخت تێدەپەڕێت بەهۆی نەهێشتن لە بەردەوام بوون لە پڕۆسەی خوێندن و ناچار دەبێت بە دوای کاردا بگەڕێت و ئەوەش هەر زەحمەت دەبێت و بە ئاسانی کاری دەست ناکەوێت. ئەوە بوو لەو ساڵانەدا تیپی مۆسیقای مەولەوی لە سەرەتای دروست بوونیدا بوو، کۆمەڵێک گەنجی ئەو کاتە بووبون بە هاوڕێ ی یەک و مەبەستیان دامەزراندنی تیپەکە بوو. یەکێک لە ئەندامانی تیپەکە دکتۆر ئومێد مەدحەت موبارەک بوو کە باوکی د. ئومید... مدحت مبارک لە هەوڵی ئەوەدا بوو کاریک بۆ قادر دیلان بدۆزیتەوە و لەو کێشەیە ڕزگاری بکات. ئەوە بوو ئەو ڕۆژەی کاک نەجات حوکمی زیندانەکەی تەواو دەکات و لە زیندان دێتە دەرەوە، بۆ ڕۆژی دوای ئەوە لەگەڵ هاوڕێکانی لە دوکانەکەی بەهجەتی سەعاتچی کۆدەبنەوە و لە ناکاو قادر دیلان خۆی دەکا بە ژوورا و وەرەقەیەکی لوولکراوی بە دەستەوە دەبێت و بە دڵێکی خۆشەوە دەڵێت ئەوا منیش نەجاتم بوو وەک نەجاتی عەبدە ئەمری تەعینەکەم بۆ دەرچوو ئیتر لەو ڕۆژەوە ئەمە دەبێتە مەسەلێک بە دەم هاوڕێکانی کاک نەجاتەوەو ئەبیت بە مەسەل هەر کاتێک کە ئیشێکێان بۆ جێبەجێ بووایە ئەیان ووت نەجاتمان بوو وەکو نەجاتی عبدە و ئەبیت بە مەسەل تا ووردە ووردە بڵاو بۆوە لە هەموو سلێمانی دا ئەمە ڕاستی مەسەلەکەیە. لەگەڵ ڕێز و سڵاوی کاک نەجاتی عبدە و سوپاس بۆ کاکە دلیری نەجاتی عبدە بۆ نووسینی مەسەلەکەی باوکی.
شیرزاد شانیل [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,450
Escriba su comentario sobre este artículo!