نووسینی: #وەلید عومەر#
وتەی نووسەر لە بارەی پەرتووکەکەیەوە:
بەرکەوتنی ئێمە بە تەکنۆلۆژیا، دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی پێشوو: ئەویش لە ڕێگەی قەوان و ڕادیۆ و تەلەڤزیۆن و تەلەفۆنی ئاساییەوە. هەریەک لەو ئامێرانەش، لە کات و ساتی خۆیدا شۆکی خۆی درووستکردووە و ئەم شۆکانە لە ڕێگەی نووکتە وە دەگەنە ئێمە. یان لە قۆناغی دواتردا، بەرکەوتنی ئێمە بە مۆبایل، دونیایەک کێشەی کۆمەڵایەتی دەخولقێنێت و لە هەندێک باریشدا کۆمیدیایەکی کۆمەڵایەتیی گەورە درووستدەکات. تەکنۆلۆژیا وەک ئامراز لەسەرەتاوە نە ئەرێنییە و نە نەرێنییش، بەڵکوو بەشێوەی پاشەوپاش و ڕیترۆئەکتیڤ بوار بۆ خۆی دەکاتەوە و هەندێک دیاردە هەڵدەگرێت و هەندێکی تریش دادەهێنێت و شتانێکیش لە دۆخێکی بەرزەخی و هەڵپەسێراودا ڕادەگرێت. ئامرازەکان سەرەتا کە دادەبەزنە ناو پانتایی ڕەمزی و کۆمەڵایەتی، ئەوا دەبێت وەک ڕەهەندی ماشێنی جێی خۆیان لە کلتووردا بکەنەوە. کە جێی خۆیشیان دەکەنەوە، ئیدی بە جۆرێک لەگەڵ دیاردە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکاندا تێهەڵکێشدەبن کە ڕووی مرۆیی وەردەگرن. ژاک لاکان خۆی پانتایی ڕەمزیی مرۆڤەکانی وەک (ماشێن) ێک پێناسەدەکرد کە نا-کەسی (im-personal) یە و کەسەکانیش مانا و وەڵام و ئارەزووی خۆیانی لێوە درووستدەکەن. تەکنۆلۆژیا گەرچی لەسەرەتادا ڕوویەکی ناڕەمزی و نامرۆیی و نەڕەمزێنراوی هەیە، بەڵام کە دێتە ناو پانتاییە کۆمەڵایەتییەکانەوە، دەڕەمزێنرێت و بەر دابەشکاری و ناونان و پۆڵێنە مرۆییەکان دەکەوێت و پاشان مێژووی خۆی درووستدەکات. بەم پێیە، و پاش هاتنی ئامرازەکان، ئیدی تەکنۆلۆژیا چەندە کاریگەریی نەرێنییشی هەبێت کەچی پاش تێپەڕینی کات وەڵامێکی ئەرێنیی وەرگرتووە و خۆیشی جۆرێک لە ئەرێنیبوونی تێدایە. هەر ئەوەی کە پانتایی کۆمەڵایەتی، جێیەک بۆ ئامرازەکان دەکاتەوە خۆی دەلالەتە لە قبووڵکردنی پانتاییەکە بە ڕووی ماشێندا. بەم پێیە، ماشێنەکان نامۆی ڕەها نین و بە پڕۆسەیەکی ئاشنابوونەوەدا تێدەپەڕن. ئەم ئاشنابوونە لانی کەم لە دوو ئاستدایە: یەکیان پێگەی خۆڕسکای ماشێن خۆیەتی کە دێت و بەر پانتایی کۆمەڵگەکان دەکەوێت. دووەمیش، دەکرێت تۆ داهێنەر و درووستکەری ئەو ئامرازانە نەبیت بەڵام دیسان دەچیتە پەیوەندییەکی ئاشنابوونەوە لەگەڵیدا. پێم وایە یەکەمین هەنگاوی بەڕەمزیبوونەوە و دەستەمۆبوونی ئامرازەکان لە کۆمەڵگەدا لەوێوە دێت کە مرۆڤەکان وەک ئامراز وەریاندەگرن. واتە سەرەتا بە نییەتی ئامرازبوون تەکنۆلۆژیا وەردەگرن و ئەم نییەتەش خۆی دەروازەیەکە تا تەکنۆلۆژیا بێتە ناو کولتووری مرۆییەوە.
Nota: el archivo PDF de este libro no está disponible, por favor ayuda Kurdipedia obtener este archivo! Enviar libro Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,129