بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
پاش بڵاو بوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە کە لەلایەن کەسێک بڵاوکراوەتەوەو تێیدا سوکایەتی بەرامبەر ئیسلام و ڕەمزە نەتەوەیی و ئاییینیەکانی گەلی کورد بەتایبەت سیمبولی ئایینپەروەرو سەرکردەی مێژوویی سەلاحەددینی ئەیووبی کرد بێ ڕەچاوکردنی هیچ بنەمایەک.
لەسۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی ئایینی و پیشەیی بە توندی ئەو جۆرە کارو هەنگاوە نەشیاوانە ڕەتدەکەینەوەو ئیدانەی دەکەین، لەهەمان کات مەعلومە ئێمە لە کوردستان لە سایەی ئیسلام و شەونخونی زانایانی ئایینی، خاوەن نمونەیەکی جوانی پێکەوەژیان و تەبایی و قبوڵکردنی جیاوازیەکانین و هیچ کاتیش لەو هەڵوێستە پاشەکشە ناکەین و پارێزگاری لە سەقامگیری کۆمەڵگەو ئاشتی و پێکەوە ژیان دەکەین، بەڵام ناکرێ ڕێگە بدرێت لەو پەنایە سوکایەتی بە پیرۆزییە ئایینی و نەتەوەیییەکان بکرێت و مێژووی پرشنگداری سەرکردەیەکی گەورەی وەک سەلاحەددینی ئەیوبی بخرێتە بەر نەشتەری سوکایەتی و گاڵتە پێکردن!
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە لە پەیوەندی بەردەوام دابووین لەگەڵ #وەزارەتی ئەوقاف# و کارباری ئایینی و هەماهەنگ و هاوکار دەبین لەگەڵ وەزارەت بۆ گرتنەبەری سەرجەم ڕێکارە پێویست و یاساییەکان بۆ ڕێگە گرتن و دووبارە نەبوونەوەی ئەم حاڵەتانە، لێرەشەوە جارێکی تر داوا لە داواکاری گشتی دەکەین بە ئەرکی پێویستی خۆیان هەڵبستن، چونکە ئەم کارە پێچەوانەی یاسا بەرکارەکانی عیراق و هەرێمی کوردستانە.
یەکێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی کوردستان
22ی3ی2021
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,873
Escriba su comentario sobre este artículo!