ناونیشانی پەرتووک: مردووخانەکەی #بەغدا#
نووسەر: بورهان شاوی
وەرگێڕ: حەمەڕەشید
ئەم ڕۆمانەش وەک بەشێکی زۆری ڕۆمانە ئێراقییەکان باس لە ستەم و چەوساندەوەی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو و دونیای دوای بەعس دەکات، مردووخانەکەی بەغدا، بە سرووشتی خۆی خوێنەر پەلکێش دەکاتە نێو کۆمەڵێک ڕوودا و بەسەرهاتەوە، کە لە ساتی خوێندنەوەدا وا هەست دەکات بەو ڕووداوانە ئاشنایە، یاخود خۆی وەک تاکێک بەشدارە لەوەی نووسەر دەیگێڕێتەوە، هاوکات بینای کەسێتییەکانی هێند هونەریانە و شارەزایانە بوونیاد ناوە، هیچ خوێنەرێک نییە هەست بە ڕۆحی خۆی نەکات لە ناو کارەکتەرەکاندا.
بە ڕووکەش ڕووداوەکانی نێو ئەم ڕۆمانە لەنێو بەڕێوەبەرێتییەکدا ڕوو دەدەن بە ناوی (مردووخانە) واتە ئەو شوێنەی کە مردووی بۆ دەبرێت و توێکاری لەسەر جەستەیان دەکرێت و لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکاری مردنەکەیان دەکرێت، ئادەمی پاسەوان، شاکەسایەتیی ڕۆمانەکەیە و پاسەوانی مردووخانەکەیە، ئادەم نموونەی سەرجەم خەڵکی ئێراقە، خەڵکە قوربانییەکەی دەستی سیستەم و دەسەڵات، ئادەم بۆ بژێوی خۆی و دایکە پیرەکەی دەبێت بە پاسەوانی مردووخانەکە، بەڵام لەگەڵ ڕەوتی ژیان و پیشەکەیدا، دەبێت بە شاهید و بینەری کۆمەڵێک ڕووداوی گەورە، ئەو ڕووداوانەی دوای لە کارخستنی بەعس لە بەغدای پایتەخت ڕوو دەدەن،