ساڵی 1957 لە شاری قەرسی باکووری کوردستان لەدایک بووە، ساڵی 1978 #پەکەکە#ی ناسیوە و لە کاتی کۆدەتاکەی 12-09-1980دا لە تورکیا دەستگیرکراوە و لە زیندانی #ئامەد# زیندانی کراوە، یاسین بولوت لەوێ لەگەڵ کادێران و پێشەنگانی پەکەکە، لەدژی کردەوە دڕندانەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک بەرخۆدانێکی مێژوویی نیشاندەدات و سەر ناچەمێنێت، ساڵی 1991 سەربەست دەبێت و ڕوو لە چیاکانی کوردستان دەکات، ماوەی 15 ساڵیشە وەک ئەندامی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان کاری کردووە.
رۆژی #17-09-2021# لە شاری #سلێمانی# لەلایەن میتی تورکەوە تیرۆرکرا.[1]
رۆژێک دوای تیرۆرکردنی شوکری سەرحەد، ئاساییشی سلێمانی کەسێکی بە تاوانی تیرۆرکردنی دەستگیرکرد و بەیاننامەیەکیشی لەسەری بڵاوکردەوە. بەڵام میدیاکانی پەکەکە ڕایانگەیاند کە کەسی دەستگیرکراو بکوژی شوکری سەرحەد نییە!
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,518
Escriba su comentario sobre este artículo!