ناونیشانی پەرتووک: پوختەی ڕێنووس و خاڵبەندی
نووسەر: #دیاکۆ هاشمی#
بە 26 لاپەڕە زۆرینەی ڕێساکانی زمانی کوردیت پێ ئاشنا دەکات، بۆ ڕزگاربوون لەم بێسەروبەرییەی لە نووسین و ڕاگەیاندنی کوردیدا هەیە ئەم پەرتووکە بچووکە بخوێنەرەوە...
ڕای شاعیر و نووسەری کورد (حەمەسەعید حەسەن) لەسەر پەرتووکی پوختەی ڕێنووس و خاڵبەندی:
پوختەی ڕێنووس و خاڵبەندی کە (دیاکۆ هاشمی)ی سویدنشین نووسیویەتی و لە باشووری کوردستان بڵاو بووەتەوە، کارێکە هەقە هەموو ئەوانەی نووسین بە زمانی کوردی جێی بایەخیانە، بیخوێننەوە. ددانی پێدا دەنێم، منێک کە دەیان ساڵە بە کوردی دەنووسم، دەیان پەرتووکم بڵاو کردووەتەوە و لە زۆرینەی خوێنەران وایە بە زمانێکی پوخت دەنووسم، سوودێکی زۆرم لێ بینی، بۆیە ماندووبوونی نووسەرەکەی بەرز دەنرخێنم.
حەمەسەعید حەسەن[1]
Lea el libro: پوختەی ڕێنووس و خاڵبەندی
Total de la descarga:
2,630 veces
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 9,300
Escriba su comentario sobre este artículo!