ناوی تەواو: هیوا حەسەن حسێن عەبدولکەریم ڕەحیم.
لە #10-08-1987# لە شاری #کەلار# هاتۆتە دونیاوە،
لە ساڵی 1995 خراوەتە بەر خوێندن، قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی سەیدەی سەرەتایی تەواوکردووە پاشان قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی لە نەحیەی #ڕزگاری# سەربە قەزای کەلار تەواوکردووە.
لە ساڵی 2008 لە زانکۆی #سلێمانی# کۆلێژی پەروەردەی کەلار بەشی مێژوو وەرگیراوە.
لە ساڵی 2011 ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە، باوکی سێ منداڵە بە ناوەکانی (سەودا و سروش و ڕوئیا).
لە ساڵی 2012 بە سەرکەوتوویی زانکۆی تەواو کردووە.
لە سەرەتای ساڵی 2013 دامەزراوە وەک مامۆستا.
لە ساڵی 2017 لە پەیمانگای بانگخوازان ناوی هاتۆتەوە.
لە ساڵی 2019 پەیمانگای بانگخوازانی تەواوکردووە. [1]