فەلسەفەی ڕەوانبێژی
ئیدریس عبداللە
(فەلسەفەی ڕەوانبێژی).. یەکەم کتێبە لە بارەی بابەتی (فەلسەفەو مەغزای ڕەوانبێژی)یەوە لە هەموو کتێبخانەی کوردی.. بە پشت بەستن بە سەرچاوە سەرەکی و کۆنەکانی بەلاغەی یۆنانی و ئیسلامی و بە خوێندنەوەی مەبەست و فەلسەفەی ڕەوتە بەلاغیە نوێیەکانیش.. پەیام و مەغزاو فەلسەفەی ڕەوانبێژی ڕووندەکاتەوەو دەریدەخات بۆچی لە کۆنەوەو تا ئێستاش، کۆی ئەدیب و حەکایەتخوان و ئاخێوەرە وشیارەکان بایەخ بەوە دەدەن، کە دەربڕینەکانیان بەلاغی بێت.
ئەم کتێبە شۆڕشی ڕەوانبێژی لە دونیای داهێنانی گوتاردا ڕووندەکاتەوەو پشت بە خودای ئەلعەلیم، بۆشاییەکی گەورە لە کتێبخانەی کوردی پڕدەکاتەوە.[1]
Nota: el archivo PDF de este libro no está disponible, por favor ayuda Kurdipedia obtener este archivo! Enviar libro Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,050