زانست و ڕەچەڵەکەکانی مرۆڤ
ئان گەیجەر - دۆگلاس ئاکس - کەیسی لوسکین
وەرگێڕانی : بنار جەبار
(چارلز داروین) سەدە و نیوێک لەمەوبەر، بیردۆزی پەرەسەندنی ئاڕاستەنەکراوی پێشکەش کرد، لەوکاتەوە، تا ئێستا، زۆر زانا و فەیلەسوف و ڕۆشنبیر گومانی خۆیانیان بەرامبەر بە بیردۆزەکە دەربڕیوە.
بەڵام ئایا بەڵگەکانی پەرەسەندنی داروینی قایلکەرن؟
لەم کتێبەدا، سێ زانا دەربارەی ئەو پرسیارە دەدوێن، کە لەوانەیە دۆزینەوەکانیان سەرسامت بکات!
(ئان گەیجەر) زیندەزانێکی گەردی و گەشەییە، ئەزموونی توێژینەوەی لە زانکۆی (هارڤارد) و (واشنتن) و ئینستیوتی (ماساچوسێتس) هەیە.
(دۆگلاس ئاکس) زیندەزانی گەردییە و پێگەی توێژینەوەی لە زانکۆی (کامبریج) و کۆنسڵی توێژینەوەی پزیشکی کامبریج و ئینستیوتی (بابراهامی کامبریج) هەبووە.
(کەیسی لوسکین) بڕوانامەی هەیە لە زانستەکانی زەویدا لە زانکۆی (کالیفۆرنیا) لە سان دیەگۆ، هەروەها توێژینەوەی زەویناسیی لە ئینستیوتی (ستریپس) کردووە.
هەرسێکیان بابەتی بڵاوکراوەیان لە گۆڤارە باوەڕپێکراوە زانستییەکاندا هەیە، هەرسێکیان بە شێوەیەکی ئەزموونیی و مەیدانی تێکەڵی زانست بوون و، ئەوە نییە، تەنها نووسینی زانستییان هەبێت و تەواو.
گرنگ نییە خۆت بە سیکولار، یان ئاییندار، یان شتێک لەو نێوەندەدا بزانیت، زانستی ڕەچەڵەکەکانی مرۆڤ، پرسیارگەلی قووڵ و بەردەوام دەوروژێنن لەسەر ئەوەی، مرۆڤبوون چی دەگەیەنێت[1]