ناوی کتێب: ڕێگاکانی گەیشتن بە خودا
کاری دڵ
نوسینی: موحەممەد ڕاتب نابلوسی.
وەرگێڕانی: ئازاد عباس گڵێجاڵی.
لە کتێبەکەوە:
ئەم کتێبەی بەردەستت وەرگێڕراوی کتێبی (سبل الوصول الی الله أعمال القلوب)ه. ناوەرۆکی ئەم کتێبە باس لە خاوێنکردنەوەی دڵ و دەروون دەکات.
بۆ ئەم ڕۆژە، کە خەڵکی سەر زەوی خەریکە بەتەواوی لە خودای گەورە دوور دەکەونەوە و، دڵیان بە دونیا و خۆشییە کاتییەکانی دونیا بەستووە، زۆر پێویستە. خاوەنی ئەم کتێبە بە بەڵگەی جوانی قورئانی پیرۆز و فەرموودەی پێغەمبەری خۆشەویست (ﷺ) و جارجاریش بەگوێرەی پێویست بە گێڕانەوەی چیرۆکێک و هێنانەوەی نموونەی جوان، بابەتەکانی ڕوون کردووەتەوە. جا بۆئەوەی مرۆڤی مسوڵمان زوو خوو نەگرێت بەم دونیا پڕ لە ئاژاوە و ناخۆشی و بەدبەختیەوە و، بتوانێت خوو بگرێت بە ئاینی پاکی ئیسلامەوە و، دڵ و دەروونی خۆی خاوێن بکاتەوە و بە ڕەنگی بیروباوەڕ، ڕەنگی بکات، خوێندنەوەی ئەم جۆرە کتێبانە زۆر پێویستن.
لابردنی ژەنگ و ژیواڵی دڵ و دەروون و ئەرخەیانبوون و دڵنیابوون، تەنیا بە خووگرتن بە ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە دەبێت. کاتێک مرۆڤ خوو بە ئاینەوە دەگرێت و دڵ و دەروونی خۆی پاک و خاوێن دەکاتەوە، ئەوە خۆی لە نەخۆشییە دەروونییە بێدەرمانەکان دەپارێزێت و، هێمینی و خۆشی و بەختەوەری هەردوو دونیا ڕووی تێ دەکات.[1]
Nota: el archivo PDF de este libro no está disponible, por favor ayuda Kurdipedia obtener este archivo! Enviar libro Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,562
Escriba su comentario sobre este artículo!