کتێبی: لەبارەی پێغەمبەر بۆتان دەدوێم
نووسینی: ئەدهەم شەرقاوی
وەرگێڕانی: ئازاد عەباس گڵێجاڵی
ئەم کتێبەی کە بەڕێزت خەریکی دەیخوێنیتەوە گڵێنەی تازە لەکوورە دەرهاتووی بەڕێز (ئەدهەم شەرقاوییە، وەک کورد دەڵێ؛ هەڵمی لێ هەڵدەستێ!.. ئەم کتێبەش وەک کتێبەکانی پێشوو، پڕە لەوانە و ئامۆژگاری. لەم کتێبەدا نووسەر هەرجارە و بەسەرهاتێکی پێغەمبەری خاوەن شکۆ (ﷺ) دەگێڕێتەوە و باسی وانە و ئامۆژگارییەکانی دەکات، کە بەڕاستی کتێبێکە بۆ چینی خۆی بێوێنە و نایابە. چۆنیەتی ژیانی سادە و پڕ لەبەختەوەری و پڕ لەخۆشەویسی پێغەمبەر (ﷺ) و هاوەڵانی دەوروبەری بە خوێنەر ئاشنا دەکات. ئەوەت پیشان دەدات کە هاوەڵا چەندێ هۆگری پێغەمبەری خوا (ﷺ) بوون و چەندێ گوێڕایەڵی ئەو زاتە بوون. ئەوەت فێر دەکات کە ژیان هەر بەسادەییەوە خۆشە، نەک بە سەنسەنە و تەنتەنە و هەوا و فیزەوە.
ئەوەت فێر دەکات کە هەرگەلێک سەرکردەیەکی ڕاستگۆ و بۆ خوا سوڵحاوی هەبێ، با بە ژمارە و چەک و تفاقیشەوە کەم بن، با هەژار و نەداریش بن، لەئاکامدا خوای گەورە سەرکەوتوویان دەکات و هەم دونیایان پێ دەبەخشێ هەمیش قیامەت.
ئەوەت فێر دەکات کە ئەگەر سەرکردە خۆی دز و چەتە و خۆویست نەبێت و پاک و خواناس و خاکی بێت، ئەوا بەئاسانی دەتوانێ گەلەکەی سەربخات.[1]
Lea el libro: لەبارەی پێغەمبەر بۆتان دەدوێم
Total de la descarga:
2,726 veces
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 6,233
Escriba su comentario sobre este artículo!