لە گەڕەکی #سەرشەقام#ی شاری #سلێمانی# لە ڕێکەوتی #01-07-1956# لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی لە خوێندنگەی خالیدیە تەواوکردووە. پاشان چووەتە ناوەندی سیروان و ئامادەیی سلێمانی تەواوکردووە.
لە ساڵی 1981 چووەتە ئەڵمانیا و ساڵی 1988 فەرهەنگۆکی ئەڵمانی-کوردی و ساڵی 2005 کوردی-ئەڵمانی ئامادەکردووە و بەچاپی گەیاندووە. لە ئەڵمانیا، دەستەی دامەزرێنەری ناوەندی کلتوری کوردی بووە لە شارەکانی دارمشتاد و دواتر نۆرمبێرگ. بەشداری لە دامەزراندنی چەندین ڕۆژنامە و گۆڤار کردووە لە ئەڵمانیا.
لەماوەی ژیانیدا لە ئەڵمانیا، هاوکاری گەورەی کوردەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان کردووە.
خاوەنی چاپخانەی کامەرانی. برای هەر یەک لە هۆشیار قەفتان و دکتۆر فەرەیدون قەفتان و دوکتۆر فازیڵ و کامیل و ئازاد و ئەستێرە قەفتان ە.
[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,611
Escriba su comentario sobre este artículo!