نووسەر: #ئارەزووی عەبدولخالق#[1]
لەژیاندا.گاڵتە بە هەستی کەس مەکەو کەس بریندارمەکە..ڕێزی دەوروبەرت بگرە چونکە تەنها خۆت نیت لەژیاندا....بەو شتانەش مەنازە کەتۆ هەتەو کەسانی دی نیانە...
پۆزلێدان بەسەرکەسانی دی دا خۆی لەخۆیدا کەسایەتی لاواز دەرئەخات...هەمووکەسێک خاوەن هەست و احساسە...
هەموان لەکۆتایدا مرۆڤین..کەخودایەک هەموانی بەیەکسانی دروست کردوە....هەرگیز ئەوەندە خۆت لاگەورە نەبێت کەکەسانی تر لەخوارخۆتا ببینی و هەمیشە ئەوەت لەبیر بێت کە ڕۆژێ لەڕۆژان لەوانەیە لەسەرجێگا بکەویت و کەسێک نەبێت قومێ ئاو بکات بەدەمتەوە....بەتەلارت مەنازە...بەهاوسەرت مەنازە دورنیە خودا لەیەک چرکەدا هەردوکیت لێ بسەنێتەوە....لەکۆمەڵدا خۆت زۆر لا گرنگ نەبێت..ئەوەی تۆی بەپشت زانی پشتی تێ مەکە دوورنیە بەهۆی لەدەس دانی کەسانی ئازیز پشت شکاو ببیت و کەسێ نەبێت لەژیاندا بۆت ببێت بەفریادڕەس..بەخێزان و بەختەوەری خێزانی مەنازە..بەبونی مناڵ مەنازە..دورنیە لەچرکەساتێکدا هەمووی پێچەوانە ببێتەوە....هەمیشە هەژارانت لەبیربێت..ڕێبوارانت لەبیربێت..گاڵتە بە شتێ مەکە کەمرۆڤ لەئیرادەی خۆیدا نیە....لەکۆتایدا ئەبێت ئەوڕاستیە بزانین کەخودا(مرۆڤەکانی یەکسان دروست کردوە وەک دانەکانی شانە)..کەسێک متمانەی پێ کردی متمانەکەی مەخەرە ژێرپێت...هەوڵ بدە نەبیتە هۆی بێزاری توڕەبونی کەسانی دی..یەک شت لەژیاندا لەبیر مەکە...هەمیشە هەوڵ بدە وەعد اخلەف مەبە...ئەوسا ببینە کەتۆ چەندە بەنرخ و بەبەهایت لەلای ئازیزانت....
بەڕێگایەکیشدا مەڕۆ کەنەتتوانی خاوەنی بڕینی ڕێگاکە بیت..
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 802
Escriba su comentario sobre este artículo!