دەقی پیرۆزباییەکە:
بەڕێزان
سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزیی یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان
ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان
یۆبێلی زێڕینی ساڵیادی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان لە سەرجەم زانایان و مامۆستایانی بەڕێزی ئاینی و خەڵکی کوردستان پیرۆز دەکەم.
ئەم ڕێکخراوە چاکەخوازە ئاینییە کە مێژووەکەی بەشێکە لە خەباتی نەتەوەیی و ڕزگاریخوازیی گەلەکەمان، هەمیشە چەتری کۆکەرەوەی مامۆستایان و زانایانی ئاینی بووە لە کوردستان، ڕۆڵی پێشەنگانەشی هەبووە لە داکۆکیکردن لە چاکەی گشتی و ئاینپەروەریی کە سیمای دێرینی زۆرینەی خەڵکی کوردستانە.
مامۆستایانی ئاینی داکۆکیکاری ئاشتی و بەهای باڵا و بەرزی کۆمەڵایەتی و شوناسی تایبەتی کوردن لە ناو گەلانی موسوڵمان، هەروەها پایەیەکی گرنگن لە داکۆکیکردن و پاراستنی ئەو فرەییە ئاینی و کلتورییەی کە هەزاران ساڵە کوردستانی پێ ناسراوە، ئەمەش بەشێکی گرنگ و ڕوویەکی جوانی ئەزموونی شارستانیانەی گەلەکەمانە.
دووبارە ئەم یادە لە هەموو لایەک پیرۆز بێت و هیوای ئایندەیەکی گەشتر بۆ یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان دەخوازم.
#قوباد تاڵەبانی#
جێگری سە ڕۆکی ئە نجومە نی وە زیران[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,024
Escriba su comentario sobre este artículo!