ناونیشان: گوڵە کێوی
نووسەر: #لەیلا بەرزنجی#[1]
گوڵە کێوی، دەبۆم بدوێ
تاوەک باران
بەپێدەشتی نێو نیگاتا داببارێم
چونکە بەرامەی نیگات و.. تامی لێوت
مێشەنگ شیلەی لێدزیوە
گوڵە کێوی
ئای چ عیشقێکی بزێوی!
٭٭٭
گوڵە کێوی... داخم ناچێ
لەبەهاری ژیانی منا درەنگ کەوتی
چوون منی خەم چەشتووی تەمەن
بروسکەیەکم لەئاگر
لەزریان و لەکڕێوە
بۆ کام ئاقار بەڕێم بکەن
دەگەڕێمەوە سەرەتاو کۆتایی
زەمەنی ئێوە
حەزی ئێمەسنووردارە
ئاڕاستەکەی دیار یکراوە
مەودای مابەینی ئەوینمان
نەک شارێکە
کیشوەرێکە
لە داستانی عیشقی ئێمە
ڕووبار تێکەڵە بەدەریا و
هەنگ بەگوڵ و
ئاگربە ئازاری من و
دووریەکەی تۆ
تۆهاتیت و باران ئاسا
نم نم
داتکرد بە باڵاما
خەیاڵەکانمت شۆریەوەو..
هەناسەکانمت بەبادا
بۆهاتیتە ناو وڵاتی دڵی شەیدام
گوڵە کێوی؟