مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و پێشمەرگە و ڕاگەیاندکاری دێرینی یەکێتیی و شۆڕشی نوێی مامۆستا موحسن عەلی ئەکبەری ڕاگەیاند:
هەڤاڵانی یەکێتیی
هاوسەنگەر و هاوخەباتانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە کۆچی یەکجارەکی تێکۆشەر و پێشمەرگە و ڕاگەیاندکاری دێرینی یەکێتیی و شۆرشی نوێی گەلەکەمان مامۆستا موحسن عەلی ئەکبەر ڕادەگەیەنین کە ئەمشه و دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی و دەرکەوتەکانی کۆرۆنای نەگریس گیانی پاکی سپارد.
مامۆستا موحسن وەزیر، پەرلەمانتار و بەرپرس و سەرکردەیەکی دیاری ڕیزەکانی یەکێتیی بوو لە دەستپێکی خەباتی ڕێکخراوەیی و پێشمەرگایەتی و میدیایی یەکێتییەوە قۆڵی خەباتی سیاسیی و پێشمەرگانە و حزبیانەی لێهەڵماڵی و لەهەموو وێستگەکانی ئه و خەباتەدا هەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی پێ سپێردرابێت دڵسۆزانە و یەکێتیانە ڕایپەڕاندووە و جێدەستی دیار بووە. کە دوا ئەرکی لەم کایەدا سەرپەرشتی میحوەری گەرمەسێر و خانەقین بوو لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا. نموونەی تێکۆشەر و سەرکردەی مەیدانی بەهیمەت بوو وێرای ئەوەش نووسەر و وەرگێر و میدیاکارێکی بە سەلیقەبوو.
رۆحی مامۆستا موحسن شاد و جێگای بەهەشت بێت. سەرخۆشیمان بۆ کەسوکار و خانەوادەکەی و خەڵکی شەهیدپەروەری خانەقین و کوردستان.
ماڵئاوا هەڤاڵ و هاوڕێی دێرینمان کە تا دوا سات کۆڵت نەدا
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان[1]
1-12-2021
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,123
Escriba su comentario sobre este artículo!