عەدێ و مەدێ 55
گۆتم: دەزانی کێشەینگۆ چیە؟ گۆتیان: چیە؟ گۆتم: ئەنگۆ نە تێدەگەن، نە دەتانەوێ تێبگەن، نە کەسیش هەیە تێتان بگەینی! گۆتیان: کاکە هەونکە ئەمە مێشکمان بەتارە، کای تێدایە، کەرپوچی لەناوە، گریزی یابانی پێوەیە، هەرچی هەبی، ئەمە هەروامان هینایە و هەر ئەوها دەبین، دەوجە زووبە وەگەرمان کەوە بچینە خزمەتی بەگزادەی! گۆتم: بە نامووسی گاو و گۆلکی نایێم! گۆتیان: کورە وەرە پێشمان کەوە، گاو و گۆلک کراشەی دەکا! گۆتم: عافیەتی خۆتان بی و هەرکەس لە ماری خۆی، هەرسێک پڕیان دامێ و گۆتیان: هەندەن سووندە و قورعانە پێ لەمارێ نانێیەوە، دەوجە وەگەرمان کەوە، با وەکی شفتی لوولت نەدەین و بتهاوێینە سەر شان و ملمان! زانیم لەگەر ئەو دەماغ نایلۆنانە نەچم تووشی کێشەکی دەبم، لۆیێ گۆتم بابچم و لافاویش ببینم و بزانم چ فەیلەسووفەکە!
چوومە ژۆرێ دەبینم لافاو سەری مەجلیسێی گرتیە، لەسەر کورسیەکی دانیشتیە و سێ چار چەکداری سمێر بابڕی پرچ گروازە لە پشتی ڕاوەستاینە، خەرکەکەش زۆربەی زۆری لە دەوری ڕاوەستاینە و هەردوو دەستیان لەسەر ناوکییان دانایە و سەرییان نزم کردیە، مەدێشیان لەسەر قەرەوێرەی قیت کردبۆوە و دوو سێ بالیفیان دابووە بەر پشتی! ئەو خەرکە هەمووی چاوەڕێبوو لافاو قسەکییان لۆ بکا، ئەویش سەری بەسەر مۆبایلی کردبوو، گۆتم: ئەرێ ئەوە چیە ماخران دەرێی تازیەیە، باشە لۆ کەس قسەکی ناکا، هەمووی نقەی لێبڕایە؟ دە کەس زیاتر بە جارەکی پەنجەی دۆشاو مژەیان بەدەویان وەناو گۆتیانە من: شششششش!
مایتی.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 461