793 ژن کە ژمارەیەک نووسەر و سیاسەتمەدار و پەڕڵەمانتار و ڕۆژنامەنووسیشی تێدایە، لە دژی ئۆپڕاسیۆنەکانی پاکتاوی سیاسی کە ڕژێمە فاشیستەکەی ئاکەپە-مەهەپە لە دژی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان-هەدەپە دەستی پێکردووە، ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.
دەقی ڕاگەیێنراوەکە کە بە زمانی کوردی بڵاو کراوەتەوە، بەم شێوەیەیە:
لە بەرانبەر ئەم نایەکسانیە، ئێمە لە پشت ئەو کەسانەوەین کە دەستگیر کراون. هێرشەکەی دژی هەدەپە کە نوێنەرایەتی زیاتر لە 6 میلیۆن کەس دەکات، کودەتایەکە لە دژی دیمۆکراسی. ئەم ئۆپڕاسیۆنە هاوکات کۆدەتایەکە لە دژی ناڕەزایەتیەکان و ئۆپۆزیسیۆن.
دیمۆکراسی و یاسا لە چوارچێوەی تێکۆشانی ڕزگاری ژناندا نەبێت، سەرناکەوێت. لە دژی سیاسەتەکانی دەسەڵات کە فشار و چەوساندنەوەی کردووە بە ئامێرێکی سەرەکی بۆ خۆی، هەر وەکوو چۆن ئێمە لە دژی ڕەگەزپەرەستی لە خۆڕاگریداین، هاوکات لە دژی ئەم سیاسەتەش لە خۆڕاگریداین. ئێمە دەزانین کە ئەگەر خۆڕاگر نەبین، ناتوانین هەناسەش بدەین. داواکارین ئەو سیاسەتمەدار و کەسانەی کە لە چوارچێوەی 'بزووتنەوەی بێناوەکاندا' دەستگیر کراون، بە زووترین کات ئازاد بکرێن.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,069
Escriba su comentario sobre este artículo!