دەقی پرسەنامەکە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان، خانەوادەی خوالێخۆشبوو نایف عەبدولقادر مستەفا بەدڵگرانیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مەدالیای بارزانیی(نایف عەبدولقادر مستەفا)مان پێگەیشت.
خوالێخۆشبوو نایف عەبدولقادر مستەفا یەکێک له پێشمەرگە قارەمان و دڵسۆزەکانی ڕێبازی کوردایەتی بوو.
بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە بەڕێز و نیشتیمانپەروەرەکەی و خزم و کەسوکاری و هاوەڵانی دەکەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو نایف عەبدولقادر مستەفا بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و دڵنەوایی و ئارامی بە ئێوە و کەسوکارتان ببەخشێت.
انا للە و انا الیە ڕاجعون
بارەگای بارزانی
3ی10ی2020[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,305
Escriba su comentario sobre este artículo!