چی دەبوو کەلێرە بوویتایە؟
نووسەر: #لەیلا بەرزنجی#[1]
گرمە گرمی هەورو دەنگی کورەی ئاگردانەکە منی بۆلای تۆ پەلکێش کردو هێواش هێواش بە سەر باڵی هەورەکانا هەڵزنام و بەرۆکی ئاسمانم گرت. ئەو ئاسمانەی، دەڵێی کونەی سەرەو ژێرکردوە، دەی ئەم هەموو گرمە گرمە چییە؟ ئەم کڕێوەیە چییە دات هێناوە نازانی لەگەرمەسێر لەباتی باران خۆڵی بیابانەکانی خواروو دەکاتە دیاری، جەرگی من بەهەورو کڕێوە دڵە ناسکەکەی توند دەبێت،
خۆ ئەمڕۆ تەواوی ڕۆژەکە دەتوت چلەی هاوینە! لەکوێوە وەرزەکەت گۆڕی؟ پاڵم داوەتەوە، تازە میوانەکان ئۆغریان کردوە، کلینێکسەکەم لەتەنیشت خۆم داناوە وەک بڵێی سەرمام بووبێ هەمیشە (نەنکم) دەیووت ڕۆڵە تۆ زۆر سەرما بردەڵەی خۆت داپۆشە، سەرمای زستان لەپڕ کارت لێدەکات ئەم #هەولێر#ەش ڕۆژێک خۆشەو ئاوهەوای بەهارو هاوینە ڕۆژێکیش پێچەوانە، خۆم لەبەرئاگردانەکە لوولداوە، ناتوانم چرکەیەک لێی دوورکەومەوە، دەزانی ئەگەرتۆ لێرەبویتایە چیت دەوت؟ دەزانم شتێک نییە کە نەزانم ئەو قسەی هەمووجارێک دەیڵێیت، لەبەر تۆ بەرکەس ناکەوێ دەی خۆزگە لێرە بوویتایە و ئەمشەوە درێژەی زستانم لەگەڵ تۆ بەڕێکرایە، هەرنەبا پێکەوە شەوچەرەیەکمان دەخوارد و هەنارەسوورو ئاڵەکەشم بۆدادەکوتای، لێتناشارمەوە لەوەشا لەگەڵ من هاوڕای..
دەی سابەخوا منیش حەز لەچارەی زستان
ناکەم، چی دەبوو کەلێرە بوویتایە؟!
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,529
Escriba su comentario sobre este artículo!