لە ڕاگەیاندراوەکەی یەپەسە ژن دا هاتووە:
لە 9ی تشرینی یەکەم لە گەڕەکی خاچۆرت لە وان لە دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی پۆلیسی تورک چالاکییەکیان بە بۆمب ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ژمارەی کوژراوان و بریندارانی دوژمن ڕوون نەبووەیەوە و دوای چالاکییەکە دوژمن ناوچەکەی گەمارۆدا.
لە 10ی تشرنی یەکەمدا لە گەڕەکی کۆناجک لە بۆدرومی موغڵا کارگەیەکی فاشیستییەکان ئاگری تێبەردرا. لەو چالاکییەدا عەمباری جلوبەرگی بەرهەمهاتووی کارگەکە بووە خۆڵەمێش.
لە 11ی تشرینی یەکەمدا لە گەڕەکی گیوڤەنلەر لە ناوچەی یەنیشەهیری مێرسین لە کاتژمێر 16:30 دا بۆمبێک کە پێشتر دانرابوو تەقێنرایەوە. دەنگی تەقینەوەکە لە سەرتاسەری شاردا بیسترا و بەهۆی ترسی دوژمنەوە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ نەیانوێرا ڕوو لە شوێنی چالاکییەکە بکەن.
لەم قۆناغەدا فاشیزم لە بەرزترین ئاستی خۆیدایەتی و ئێمەش بۆ چەسپاندن و هێنانەدیی ئازادی لەبەرزترین ئاستی تێکۆشانداین. ئێمە گۆشەگیریی سەر ڕێبەرایەتی قبوڵ ناکەین و لە دژی تواندنەوە و پاکتاوکردن بێدەنگ نابین. دەبێت کۆمەڵگەکەشمان لە دژی پاکتاوکردن خۆی لەگەڵ هەڵمەتی ئازادیدا بکات بە یەک.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,020
Escriba su comentario sobre este artículo!