دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تووندی سووتاندنی ئاڵای کوردستان و هێرشی سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا شەرمەزار دەکات.
هەر جۆرە هێرش و دەستدرێژییەک لە لایەن هەر کەس و گرووپێکەوە بۆ سەر سیمبۆلەکانی هەرێمی کوردستان و حزبە سیاسییەکانی جێگەی قبووڵکردن نییە.
پێویستە حکومەتی فیدراڵ ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی بارەگای حزبەکان و نوێنەرایەتیی وڵاتانی بیانی لە بەغدا وهەر شارێکی دیکە لە هێرشی هەر گرووپێکی لە یاسا دەرچوو بگرێتەبەر.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مافی خۆی دەزانێت هەموو ڕێوشوێنێکی یاسایی و ڕێگەپێدراو بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و دەستکەوتەکانی و ڕێزگرتن لە ئاڵای کوردستان بگرێتەبەر.
داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەین، ڕێوشوێنی یاسایی بگرێتەبەر وهێرشکاران بە سزای خۆیان بگەیەنن تا ئەم جۆرە کردەوە دزێوانە دووبارە نەبنەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان 2020/10/17[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,063
Escriba su comentario sobre este artículo!