راگەیەندراوی یەکینەکانی تۆڵە لەبارەی چالاکیەکان:
21ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی فارقینی شاری ئامەد لە کاتژمێرەکانی شەودا، 3 چالاکی لە یەک لەدوای یەک ئەنجامدران:
21ی تشرینی یەکەم، لە دژی هێزەکانی پۆلیسی تایبەت لە ناوچەی باخچەی کشتوکاڵی لە گەڕەکی تەکەلی فارقین، بە چەکی سووک و بومبی دەستی، چالاکیەک ئەنجامدرا. لەو چالاکیەدا ژمارەیەک پۆلیس بریندار بوون و چەندین ئامبولانس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.
هەمان ڕۆژ، لە کاتژمێرەکانی شەودا، لە گەڕەکی مەسجیت لە دژی ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی داگیرکەران، بە بۆمبی دەستی چالاکیەکی کاریگەر ئەنجامدرا. لەو چالاکیەدا، هێزی داگیرکەران دەستڕێژی گولەیان کرد بە دەوروبەریان و ڕایان کرد.
دیسان هەمان شەو، لە دژی هێزێکی پۆلیس کە لە گەڕەکی کۆنگا ئازیزئۆغلوی ناوچەی فارقین جێگیر کرابوون، بە بۆمبی دەستی چالاکیەکی کاریگەر ئەنجامدرا. لەو چالاکیەدا ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن پشتڕاست نەکرایەوە.
تا ئەو ڕۆژەی ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان ئازاد نەبن، کۆتایی بە چالاکیەکانمان نایەت. گەورەترین سەرکەوتن، ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەمانە.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 824
Escriba su comentario sobre este artículo!