داری گەوره، نابێتە گۆپاڵ
بەشێوەیتریش وتراوە(کەنگر و ماست بەوادەی خۆی) یان(گۆلکی باری بەمنداڵی) یان عەرەب وتەنی(فێربوونی بەمنداڵی وەکو نەقشی سەر بەردی) چڵە دار و شوڕە دار دەتوانرێت بەئارەزووی خۆت شتی لێ دروستبکرێت، بەڵام کە شوڕەکان بوونە کۆلکە و چەرەگە و کاریتە، ناتوانرێت(گۆپاڵ)ی لێ دروست بکرێت، بەڵام دەکرێنە(کلکە خاکەناس و تەور و پیشەقان و چەرەگە و دینگە و کۆڵەگە و...تاد) ئه و حاڵەتە بووە بە ئیدیۆم بۆ کارێک کە کاتی خۆی نەبێت یان ڕێگەی تێ نەچێت دەوترێت(داری گەورە، نابێتە گۆپاڵ).[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,061
Escriba su comentario sobre este artículo!