ئەمەش بەڵگەیەکی مێژووی 800 ساڵە
کە دەیسەلمێنێت دەوڵەتی ئەیووبی دەوڵەتی کوردەکانە و دەستنووسی عەلی بن حوسین خزرجی وەڵامێکە بۆ ئەوانەی کە دەڵێن کورد بێدەوڵەت بگرە حوکمی گەلانی تری کردوە.
(800) ساڵ لەمەوبەر مێژونوسی یەمەنی علی بن حسین خزرجی دەوڵەتی ئەییووبی بە دەوڵەتی کوردەکان وەسف کرد.
$کتێبی مێژووی دەوڵەتی کورد باسی چی دەکات؟$
دەستنووس (مێژووی دەوڵەتی کوردی) باسی ڕۆژانی دەوڵەتی ئەیوبی دەکات، هەروەها دەربارەی سەرکردەی کورد یوسف کوڕی ئەیوب دامەزرێنەری ئەو دەوڵەتە ئیسلامییە کوردییە، کە لە ساڵی(1171) دامەزراوە و تا ساڵی (1257)ی بەردەوام بووە هەروەها وەک لە وێنەکەدا ئەلفوبێی عەرەبی کتێبەکە پیشان دراوە و دوو جار دەستەواژەی دەوڵەتی کورد دوبارە بوەتەوە لەپاڵ ئەوەدا ناوی ئەتراک هاتووە.
بە وتەیەکی تر مێژووی دەوڵەتی کوردی دەستەواژەی ئەتراک (تورکی) دواتر بە ساختەکاری بۆ زیادکرا لەکاتی هاتنی عوسمانییەکان بۆ ناوچەکە.
کتێبی (مێژووی - دەوڵەتی - کورد) تاکە دەستنووسە، کە بەرواری 1257 ی لەسەر بووە، لە کتێبخانەی سلێمانی لە شاری ئەستەنبوڵە، بەشی حەکیم ئۆغلۆیە.[1]
مێژوو بۆ کورد[2]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,211
Escriba su comentario sobre este artículo!