یەکەمین دامەزراوە و خوێندنگەی کوردی له ڕۆژهەڵاتی کوردستان
لە سەرەتای ساڵی 1913، شەهید #سمکۆی شکاک# بە کەڵک وەرگرتن له ناکۆکی و ململانێی نێوان ڕووس و عوسمانییەکان، توانی به بیرۆکه و هەوڵه دیپلۆماسییەکانی عەبدولڕەزاق بەدرخان لەگەڵ ڕووسەکان کە ئەو سەردەمه له ناوچەی کەلا خوێ دەسەڵاتیان بووە، هەر وەها بە هاوکاریی ماددیی کوردانی ناوچەکە، له شاری کەلا خوێ (خۆی) یەکەمین دامەزراوەی پەروەردەیی و ڕەوشنبیریی کوردی له ژێر ناوی کۆمەڵەی جیهاندانیی دامەزراند. ئامانجی ئەو کۆمەڵەیه کردنەوەی خوێندگەی کوردی بۆ منداڵان و دروستکردنی بنکەی تەندروستی بۆ دانیشتوانی ئەو هەرێمه و چاپ و بڵاوکردنی ڕۆژنامەی کوردی بوو.
کاری قوتابخانە و بنکەی تەندروستی تا کۆتایی 1914 درێژەی کێشاوە، دواتر به هۆی بارودۆخی شەری یەکەمی جیهانی هەروەها ڕاگوێزرانی عەبدوڵڕەزاق و سمکۆ له سەرەتای 1915 له لایەن ڕووسەکانەوە بۆ تفلیس، ئیتر کاروباری ئەو دامەزراوە نەتەوەییه ڕاوەستاوە، هەرچەند تا ئێستا هیچ ژمارەیەکی ڕۆژنامەی چاپکراوی ئەو دامەزراوەیه نەدۆزراوەتەوە، بەڵام مێژووناسانی وەک جەماڵ نەبەز و دکتۆر کەماڵ مەزهەر ئاماژەیان پێ داوە و ئەگەر هەبێ، دەکرێ له ئارشیڤی ڕووسەکاندا بدۆزرێتەوە.
لەو کاتەدا دوای ئەوەی ڕووسەکان له مەڕ کشانەوەی سنوور لەگەڵ ئێران ڕێک کەوتوون، سمکۆ و عەبدولڕەزاق بەدرخانیان بۆ تفلیس دوور خستۆتەوە، له گەرمەی شەڕی یەکەمی جیهاندا کە عوسمانییەکان له دژی ڕووسەکان کەوتبوونەوە بەرەی ئاڵمانەوە، عەبدولڕەزاق ویستوویەتی بە کەڵکوەرگرتن لەو بارودۆخە و به پشتیوانیی ڕووسەکان، بتوانێت له باکووری کوردستان ڕاپەڕینێک له دژی عوسمانییەکان وەڕێ بخات. بۆ ئەو مەبەستە گەڕاوەتەوە باکووری کوردستان و سەڕەرای هەوڵی زۆری، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە و دواتر له لایەن عوسمانییەکانەوە گیراوە و له ساڵی 1918 دا ئەو ڕۆشنبیره ناسراوەی کوردیان کوشتووە.
لەو قوتابخانە کوردییەی شاری خۆیه چەن مامۆستای کورد له قەفقازەوە هاتبوون، بە زمانی کوردی و ڕووسی وانەیان بە 29-30 منداڵی کورد گوتووەتەوەو. [1]
بەشێک له کتێبی بەنرخی عەمەر خانی شکاک لاپەڕەکانی 51 و 52 بە لێکۆڵینەوەی مامۆستا محەممەد ساڵح قادری.[2]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,452
Escriba su comentario sobre este artículo!