دەقی پەیامەکەی #مەسعود بارزانی#:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی (جەمایێ)ی ئێزیدی پیرۆزبایی لە میری ئێزیدیان و ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئایینی ئێزیدی و سەرجەم خوشک و برایانی ئێزیدیی کوردستان و هەموو جیهان دەکەم.
هەر لەو بۆنەیەدا پابەندبوونمان بە بنەماکانی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە کوردستان دووپات دەکەینەوە و جارێکی تر پشتیوانیی خۆشم بۆ داواکاریی و مافی ڕەوای خوشک و برا ئێزیدییەکان ڕادەگەیێنم. هیواداریشم کە خوشک و برا ئێزیدییەکانمان هەموو جەژن و خۆشییەکانیان لە کەشێکی ئارام و پڕ لە ئاسوودەیی بەڕێ بکەن و کۆتایی بەو ئێش و ئازارانە بێت کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەهۆی زوڵمی تیرۆریستان بینیویانە.
جەژنتان پیرۆز و بمێنن بە خێر و خۆشی
مسعود بارزانی
6ی 10ی 2020 [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 867
Escriba su comentario sobre este artículo!