دەقی پرسەنامەکەی #کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#:
بەڕێزان: خانەواده و کەسوکاری شێخ سەفائەدین شێخ کەریم بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و کەمئەندامی سەنگەرو تێکۆشەری دێرین (شێخ سەفائەدین شێخ کەریم)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم. شێخ سەفائەدین وەک پێشمەرگه و تێکۆشەرێکی دیار لەژیانی خۆیدا دڵسۆزانه و قارەمانانه و سەرراستانە خزمەتی کردو بەوپەڕی پاکیەوە درێژەی بە خەبات دا. بۆ ئەم کۆسته و لەدەستدانی ئەم کەڵە تێکۆشەرە پرسه و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خزمانی بنەماڵەی شێخانی تورکە لە بناری داری خلە دەکەم و هیوادارم ئەمە دوا کۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبوری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,348
Escriba su comentario sobre este artículo!