دەقی پەیامەکەی مەکتەبی ڕاگەیاندنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بەڕێزان بەڕێوەبەر و ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی دەزگای میدیایی ئایندە.
بەبۆنەی یادی حەڤدە ساڵەی دەستپێکی خزمەتی میدیایی دەزگای میدیایی ئایندەوە، گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەین و ئومێد دەکەین هەمیشە لە گەشەکردن و پێشکەوتنی زیاتردا بتانبینین.
میدیای ئایندە، وەک دەزگایەکی بەرپرسیارو سەنگین لە #گەرمیان# توانیویەتی لە ئاست پێشهاتەکاندا پیشەیانە و پابەند بە بنەماکانی کاری ڕاگەیاندن، ئەرکی سەرشانی خۆی بەجێبگەینێت کە ئەمە جێگای ستایش و پزانینمانە.
لەمڕۆشدا میدیای یەکێتی کە لەقۆناغی ڕێکخستنەوە ویەکگوتاریدایە، خۆمان سازدەکەین بۆ وێستگەیەکی نوێی کاردن و خەباتی میدیایی کە ئەم هەنگاوەش بە پشتیوانی هەموو لایەک سەردەخەین.
هیوادارین ئایندە بەتایبەتمەندی خۆیەوە بەشێک بێت لە بەرنامەی یەکخستنەوەی میدیای یەکێتیی
دووبارە پیرۆز بێت.
مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,941
Escriba su comentario sobre este artículo!