دەقی پەیامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
بەڕێزان بەڕێوەبەر و ڕۆژنامەنوسان و کارمەندانی دامەزراوەی میدیایی ئایندە
بەبۆنەی یادی 17مین ساڵەی دامەزراندنی (دامەزراوەی میدیایی ئایندە)وە، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.
ئومێدەوارم ئایندە، زیاتر بچێتە ناو خەڵک و ببێتە بڵندگۆ و سەکۆیەک بۆ گەیاندنی دەنگ و ڕەنگی #گەرمیان# و خستنەرووی لایەنە جوانەکانی ژیانی گەرمیانییەکان و ئاشناکردنی بینەران بەکلتوری جوان و نەریتی ڕەسەنی کوردەواری.
لەکاتێکدا ئەرک و ماندووبوونتان بەرز دەنرخێنین، هیوادارین ساڵی ئایندە ساڵی بەرەوپێشچوونی زیاتری دامەزراوەی میدیایی ئایندە بێت.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,028
Escriba su comentario sobre este artículo!