دەقی پەیامەکەی #پۆڵا سیروان تاڵەبانی#:
بەڕێزان بەڕێوەبەر و ستافی دامەزراوەی میدیایی ئایندە
بەبۆنەی 17ەهەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی (دامەزراوەی میدیایی ئایندە)ەوە بەگەرمی پیرۆزبایی لە بەرێوەبەر و کادر و کارمەندانی دامەزراوەکە ئەکەم، هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچونی زیاترتان بۆ ئەخوازم.
لەماوەی ڕابردوودا ئایندە میدیایەکی چالاک و ڕاسگۆ بووە پیشەییانە ڕووماڵی پێشهاتەکانی سنووری #گەرمیان#ی کردووە، بەبەرنامە و هەنگاو و بەرەوپێشچونەکانی خزمەتی گەورەی میدیایی بەسەرجەم چین و توێژەکانی گەرمیان کردووە.
ئومێد ئەکەین ئەم دەزگا ڕەنگینە هەمیشە لەگەشانەوە و بەرەوپێشچوندا بێت و ببێتە سەکۆیەک بۆ گەیاندنی پەیام و دەنگی خەڵکی تێکۆشەری گەرمیان.
هەوڵ و ماندووبون و هەنگاوەکانی بەریوەبەر و ستافی دامەزراوەکە بەرز ئەنرخێنین.
دووبارە 17ەهەمین سالیادی دامەزراندنی دەزگاکەتان لێ پیرۆزبێت و سەرکەوتوو بن.
پۆڵا سیروان تاڵەبانی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,865
Escriba su comentario sobre este artículo!