دەقی پەیامەکەی جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی #گەرمیان#ی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بە بۆنەی یادی 17ساڵەی دامەزراندنی میدیای ئایندە، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێوەبەر و ڕۆژنامەنوسان و کارمەندانی ئەم دەزگایە دەکەین و هیوای بەردەوامی و گەشەپێدانی زیاتری بۆ دەخوازین.
کەناڵی ئایندە لەسەرەتای دامەزراندنیدا وەک کەناڵێکی لۆکاڵی دەستی بە کارەکانی کرد و دواتر بەرەوپێشچوون و گەشەی زیاتری بەخۆوە بینیوە و ئێستا دامەزراوەیەکی میدیایی سەرتاسەرییە و لەبواری میدیا خزمەت بە گەرمیان دەکات، ئومێد دەکەین لە ساڵی تازەی کارکردنیدا میدیای ئایندە خزمەتی باشتر بکات.
میدیای ئایندە هەمیشە دەنگ و ڕەنگی هەمووان بووە و بەروماڵکردنی ڕوداو و پێشهاتەکان و پێشکەشکردنی بەرنامەی بەپێز لەبوارە جیاوازەکاندا، خزمەتی بە وەرگرەکانی کردووە، ئەمەش جێگەی دەستخۆشیە بۆ ستافی کەناڵەکە کە بێ وچان هەوڵیان داوە بۆ خزمەتکردن لەبواری میدیادا.
دووبارە یادی 17 ساڵەی دامەزراندنی میدیای ئایندە پیرۆز بێت و هەمیشە سەرکەوتوو بن.
جەلال نوری
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 881
Escriba su comentario sobre este artículo!