دەقی پەیامی پیرۆزبایی بەڕێوبەری پەروەردەی #کەلار#:
ساڵیادی دامەزراوەی میدیایی ئایندە پیرۆزبێت لە بەڕێوەبەر و تەواوی کارمەندە دڵسۆزەکانی.
میدیای ئایندە بۆ #گەرمیان#یەکان لەڕێگەی پێشکەش کردنی بەرنامە و ڕاپۆرت و بەدواداچوونەکانی خزمەتێکی زۆری بەدەڤەرەکە کردووە نوێنەری ڕاستەقینەی دەنگ و ڕەنگی هەموو گەرمیانیەکانە لە ساڵیادی دامەزراندنی ئومێدەوارم ئەم دەزگاییە وەکو هەمیشە پیشەیانە پێشەنگ بێت لە گواستنەوەی هەموو کار و چالاکیەکانی ئەم دەڤەرە و هەنگاوی باشتر و سەرکەوتوانەتر بێنێت بۆ ئایندەیەکی گەشتر و خزمەتی زیاتر بە گەرمیانیەکان.
مامۆستا عەدالەت لەتیف
بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,427
Escriba su comentario sobre este artículo!