دەقی پەیامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
ساڵی نوێ لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان پیرۆز دەکەم، هیوام وایە بە خێر و شادییەوە بەرەو ساڵێکی ئارامی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی، هەنگاوبنێین و هەموولایەکمان لە کەشێکی کامەرانیدا ژیان بەڕێبکەین.
لەم بۆنەیەدا تەئکید دەکەینەوە لە یەکخستنی هەوڵەکانمان بۆ یەکڕیزی نیشتمانی و تەبایی نێو ماڵی کورد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان لە پێناو سەرخستنی هەنگاوەکانی چاکسازی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵک و خۆشگوزەرانی زیاتر و پێکهێنانی حکومەتێکی کارا لە عێراق کە بتوانێت وەڵام دەرەوەی خواستی هەموو نەتەوە و پێکهاتە و ئاینزاکان بێت.
ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەموو هەوڵێکمان ڕوو لە بنیادنانی حکومڕانییەکی تەندروست و خزمەتگوزار و ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی ئیداری و ڕێکخراوەییە تا حزب لە خزمەتی هەمووان بێت بێ جیاوازی.
دووبارە ساڵی نوێتان پیرۆزبێت.
هەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,798
Escriba su comentario sobre este artículo!