دەقی پەیامەکەی مەکتەبی ڕێکخراوەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
پیرۆزبایی هاتنەوەی ساڵی نوێ لە گەلی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و تەواوی کوردستانیان و سەرجەم ڕێکخراو وسەندیکاو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەین.
لەم بۆنەیەدا، چەپکە گوڵی پیرۆزبایی خۆمان پێشکەش بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین، ئومێدەوارین ساڵی نوێ، ساڵی ئاشتی و ئاوەدانی زیاتری هەرێمەکەمان و یەکڕیزی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاییەکانی کوردستانبێت، ساڵی دامەزراندنی حکومەتێکی خزمەتگوزار و یەکڕیزی نیشتمانی بێت لە عێراقدا، ساڵی بە دیهێنانی مافەدەستورییەکانی گەلەکەمانبێت، ساڵی خۆشگوزەرانیبێت بۆ تەواوی هاونیشتمانییان و تێپەڕاندنی قەیرانەکان وساڵی دەستەبەرکردنی داخوازییە ڕەواکانی هاوڵاتییانبێت.
خوازیارین ساڵی 2022 ساڵی بوژاندنەوەی گیانی حزبی و ڕێکخراوەی و بەخۆداچونەوەی کار و پرۆژەو چالاکی هەمەلایەنەبێت.
ئێمەشە لەمەکتەبی ڕێکخراوەدیموکراتییەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، بەبەرنامە و پلانی نوێوە، بەهاوکاری و پشتوانی هەڤاڵان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەچینە ساڵی تازەوە، لەسەر شاڕێی نوێ بوونەوە وچاکسازی، لەنێو ڕیکخراو وسەندیکاکاندا، بەردەوامدەبین، چەقی خزمەتکردنمان، بەرژەوەندییەباڵاکانی هاوڵاتییان دەبێت.
دەخوازین ساڵی خێر و بەرەکەتبێت بۆ وڵاتەکەمان و ناوچەکەمان.
هەرشادو سەربەرزبن.
مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,640
Escriba su comentario sobre este artículo!