#زارا محەمەدی#
لە ڕۆژمێری ڕۆژهەڵاتی کۆماری سێدارەدا
لە یادداشتنامەی ئەوینی ئەم خاکەدا
یەک وشەی تۆ، یەک دێڕی تۆ
لە فەرمانی هەرچی ئاخوند و ولایەتی فەقێیە
پیرۆزترە!
لە یادنامەی شاخ و
لە بیرەوەریی لوتکەیشدا
دەنگ و ڕەنگ و زەنگی دەستی تۆ
لە کەڕەنای هەرچی کۆشکی سوڵتانە
نەمرترە![1]
#هەڵۆ شێرکۆ بێکەس#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,648