جۆری وشە: ناو
واتا: (جیق و هوڕ)، جۆرە دەنگێکە لە هێندێ گیاندارەوە پەیدا دەبێ لەکاتی نقاندنیدا، (جیقەجیق)[1]
نموونە لە پەندێکی کوردی: #ژنی بێ حەیا ئەبێتە شوی پیاو بەو جیقەجیقە پیاو ئەکا بە میاو#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
ڕۆژ تاکوو شەو لە ئاگری خەمدا دەسووتیام
شەو تاکوو ڕۆژ لە بەحری خەیاڵا ئەبووم غەریق
ناساغ و بێدەماغ خەفەتبار و بێقەرار
چوو عومری چاکی من، بە نەخۆشین و جیقەجیق
نافیع مەزهەر
Nota: Kurdipedia quiere recoger "todas" las palabras y frases de todos los dialectos kurdos. Por favor, ayuda Kurdipedia ...
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 415