حەسار
ئەوەی دەمی دەکاتەوە ولە هەموو ئاستەکان، کەباسی سالانی زوودەکرێت، ئاخێک هەل دەکێشێت و دەلێ خۆزگەم بەوان ڕۆژان! خۆنەبوونی بوو.
ژیان زۆرسادەبوو، خەتی ئەنتەرنێت نەبوو، سەتەلایت نەبوو، بەلام خەلکەکە ئاسوودەبوون، تارادەیەک بئ خەم بوون. تەنها ئەومالانە نەبێت کە کورێکیان پێشمەرگە بوو تارادەیەک چاودێریان لەسەربوو.
بەلام کوری پێشمەرگە بۆی هەبوو لە گشت قۆناغەکانی خوێندن درێژە بە خوێندن بدات!
سادەیی ژیان لەوەدا بوو #هەولێر# ئەوەندە گەوره و بەرفراوان نەبوو!
خەلکەکە یەکتریان دەناسی و شەرمیان لە یەکتر دەکردو کاری چاکیان بەرامبەر یەکتر دەکرد
(من کە تەمەنێکی واشم نەبوو نزیکەی نیوەی خەلکی هەولێرم دەناسی، ئەگەر هاموشۆشمان نەبوایە دەمزانی مالیان لە کوێ یه و چ کارەیە).
جاران لە هەولێر (حەسار) هەبوو بریتی بوو (لە خانوویەکی گەورە نزیکەی 10تا 15 ژووری لە پال یەکی لە خۆدەگرت) ودەرگاکانیان یان پەردەیەکی لە کۆنە گوش (گونیە) یان کۆنە تەنەکە بوو، واتە 10 تا15 خێزانی تێدا نیشتەجێ بوون.
بە هەموویان یەک ئاودەست ویەک بەناو گەرماویان هەبوو، ژوورەکە هەم بۆ خەوتن و هەم ناندین (مەتبەخ)بوو
زۆربەی کرێ چی و نیشتەجێ بوانی ئه و حەسارانە بریتی بوون لە خێزانە هەژارو کەم دەرامەتەکان. چونکە کرێ ی هەرژوورێک تەنها (750فلس=15 درهەم=3ربع).هەمووشیان پەیوەندیەکی پتەولە نێوانیاندا هەبوو، هاوینان گشتیان لە سەربان دەخەوتن.
نیوەرۆیان قاپ بەقاپ دەکەوت ئەم خواردنی بۆ ئه و مالەی دراوسێیان دەبردو ئەویش بۆ ئەوی تر.
ئەگەر ژنێکی خێزانێکی ئه و حەسارە مندالی ببوایە خەلکی حەسار هەرهەموویان گوێیان لە ناله و قیژەی ژانی مندال بوونەکە دەبوو و دوعای (اللهم یا قریب الفرج)یان بۆ دەخوێند.
چەندین پیاوی ئیستای کاربەدەست پەروەردەی ئەوحەسارانەن وخاوەن بروانامەی بەرزی ئەکادیمی و ڕەوشت بەرزین.
ئەوحەسارانەش لە زۆربەی گەرەکەکانی هەولێر بوونیان هەبوو (جێگای بنایەی جەلیل خەیات، گەرماوی سەرچنار، گەراجی خۆشناو، باخچەی گڵکەندی ئێستا) جاران حەساربوون.
لە گەرەکی تەعجیل و عەرەبان و کۆلانی ئاردفرۆشان و خانەقا وتەیراوە حەساری گەورەی لێ بوون.
بەلام داخەکەم زۆربەی ئەوحەسارانە ئەمرۆ کراونەتە شوێنی وەستانی ئۆتۆمۆبیل بەداخەوە!
نووسینی : غازی کتێبخانە[1]