وشەی ژیان لە چەند دەربڕینێکی میتافۆریدا:
ژیان پێچی مێزەرێکە.
ئەم دەربڕینە میتافۆرییە، ئەوە دەردەخات: کە کورد لە ڕوانگەی چەندییەتییەوە سەیری ژیانی کردووە و بیری لێکردۆتەوە، واتە لەم تێڕوانینەدا ژیان کورت و سەرپێیی دەردەکەوێت و مرۆڤ پتر خۆی بۆ گەشتی دوای ژیان و ئه و دنیا ئامادە دەکات، بۆیه ژیانی کورت و سادە وێناکردووە، هاوشێوەی ئەمە لە دەربڕینی دیکەشدا ئەم تێڕوانینە دوبارە دەبێتەوە، وەک:
ژیان پێنج و دوو ڕۆژێکە.
ژیان فانییە.
ژیان کاروان سەرایە.
ژیان کەڵەکی سەر ئاوێیە.
ژیان هات و نەهاتە.
ژیان گەمۆچکە (کایە) ی منداڵانە.
ژیانی کولە مەرگی.(گوزەران کردن بە کەم و کوڕی)
ژیانی سەگ لە ژیانی ئێمە خۆشترە.
ژیانێک مردنی لە دوا بێت، هیچ.
ئه و ژیان نییە، ژانە.
سەگیش لە قەسابخانە دەژیێ.
ژیان هەوراز و نشێوە.
هەروەها لەشیعریشدا، ئاماژە بە وشەی (ژیان) کراوە:
(مەرگ و ژین میسلی سێبەر و تاوە
ئەوەی بمێنێ باقی هەر ناوە) (حاجی قادری کۆیی)
لەم دێرە شیعرەدا، (مەرگ و ژین)، بە (سێبەر و تاو) بەراورد کراوە.
(ژیان دارێکە پێی دەڵێن ئاوات
لەبەری ناخۆی بێ هەوڵ و خەبات).
دەشێت لە ڕێی میتافۆرەوە درک بە جیهانبینی و بیرکردنەوەی کۆمەڵگایەکی دیاریکراو بکەین.
وشەی ژیان لە فەرهەنگدا، چەند وشەیەکی دیکەی لێ بۆتەوە، وە:
(ژیان ژیانەوە، بژێوی، ژیار).[1]
Nota: Kurdipedia quiere recoger "todas" las palabras y frases de todos los dialectos kurdos. Por favor, ayuda Kurdipedia ...
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,311
Escriba su comentario sobre este artículo!