دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری تێکۆشەر و هونەرمەندی ناسراوی ڕواندوز و #سۆران# مامۆستا زرار، بۆ کۆچی دوایی مامۆستا زرار لە ناخی دڵمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان پێڕادەگەیەنین بۆ ئەو کۆستە خەمناکەی ئەم کەڵە پیاوەی کە بە درێژایی تەمەنی لە خزمەتی گەل و وڵاتەکەیدا بووە و بە تێکۆشانی سیاسی کە هەر لە سەرەتای لاوێتییەوە لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلول و شۆڕشی نوێوە مامۆستا زرار لە خەباتی نهێنیدا ڕۆڵێکی بەرچاوی له ڕێکخستنەکاندا هەبووە و بێ پسانەوە و بەردەوام لە تێکۆشان دانەبڕاوە ولە بواری هونەریشدا جێگە دەستی دیاربووە و ئەندامی سەندیکای هونەرمەندانی عیراق و یەکێتی هونەرمەندانی کوردستان بووە و لەساڵی 1978دا تیپی موزیکی پاشای گەورەی لە ڕواندوز دامەزراندووە.
کەسوکار و هونەرمەندانی ڕواندوز و ناوچەی سۆران بۆ ڕۆڵی پڕ لە جوامێریی و بەخششی مامۆستا زرار له یەزدانی مەزن داواکارین ڕۆحی پاکی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ناو ناوبانگی مامۆستا زراریش هەمیشە لە یادمانا زیندوو بمێنێت.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,248
Escriba su comentario sobre este artículo!