دەقی پرسەنامەکەی دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ:
بەخەم و نیگەرانییەکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەرو شاعیرو ئەکادیمی و زیندانی سیاسی و تێکۆشەرو پێشمەرگەی دێرین و مامۆستای زانکۆ دکتۆر مارف عومەر گوڵم بیست، دڵگران و خەمباری کردم.
بۆ ئەم کۆسته و لەدەستدانی دکتۆر مارف عومەر گوڵ پرسه و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خانەواده و کەسوکارو هاوڕێیانی دەکەم، ئومێدەوارم ئەمەدواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموومان بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
دەرباز کۆسرەت ڕەسول
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,670