دەقی پیرۆزباییەکەی #نێچیرڤان بارزانی#:
بەڕێز نووری ئەلمالکی
ئەمينداری گشتيی حزبی دەعوەی ئيسلامی
سڵاو و ڕێز..
بە گەرمی پيرۆزباييی سەرکەوتنی هەژدەهەمين کۆنگرەی حزبی دەعوەی ئيسلامی لە بەڕێزتان و تەواوی سەرکردايەتی و ئەندامان و جەماوەری حزب دەکەم، هيوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.
لەم بۆنەيەدا دووبارە جەخت لە هاريکاری و تێگەيشتنی هاوبەشی نێوان هەموو هێز و لايەن و پێکهاتەکانی عێراق دەکەينەوە بۆ تێپەڕاندنی سەختييەکان و چارەسەری کێشەکان لەپێناو ئێستا و داهاتوويەکی باشتردا بۆ وڵات.
هەر سەرکەوتوو بن.
نێچيرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2022/1/16[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,095