ناونیشانی پەڕتووک: قوڵینگێن ڕەوانێ؛ دەنگبێژ و موزیکژەنانی کورد لە قەفقاسیا
ناوی نووسەر: #پۆلات جان#
ناوی وەرگێڕ: #ڕێژەن حەسەن#
وەرگێڕان لە زمانی: شێوەزاری کرمانجی پیتی لاتینی
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
چاپخانە: کارۆ
ساڵی چاپ: 2021
ئەم پەرتووکە لە چەند بەشێک پێکدێت، لەوانە دیدی ڕۆژهەڵاتناسان لەبارەی موزیکی کوردی، ژیان و بەرهەمەکانی دەنگبێژانی ژنان و پیاوان بێ جیاوازیی ئاینی لە کوردانی ئێزیدی و مسوڵمان و مەسیحی.
بەشێکی بەرهەمەکە باسی ڕادیۆی ئێریڤان و ڕۆڵی لە پاراستن و ئەرشیڤکردنی سامانێکی گرنگی نەتەوەیی لە بواری موزیک و بەسەرهات و ڕووداوەکانی هونەرمەندانی کورد لە جۆرجیا، ئەرمینیا و ئازەربایجان، هەروەها ئه و موزیکژەن و دەنگبێژانە دەکات کە ئەرمەن بوون و بە کوردی گۆرانیان گوتووە و خزمەتێکی زۆریان بە گۆرانی و موزیکی کوردی کردووە.
ئەم کتێبە لە نووسینی پۆڵات جانە و بە شێوەزاری کرمانجی پیتی لاتینی، وەرگێڕاوەتە سەر شێوەزاری سۆرانی، وەرگێڕ هیوادارە ئەم پەرتووکە ببێتە دەروازەیەک بۆ ناسینی بەشێک لە مێژووی موزیکی کورد لە قەفقاسیا.[1]
Nota: el archivo PDF de este libro no está disponible, por favor ayuda Kurdipedia obtener este archivo! Enviar libro Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 614
Escriba su comentario sobre este artículo!