ماڵئاوا پیاوە سەنگینەکەی شۆڕش و کوردایەتی و هاوڕێی بەئەمەکی ڕابەری کۆچکردومان هەڤاڵ #مام جەلال#...
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی لە ناکاوی کەڵە شۆڕش گێڕی دیاری گەلەکەمان و هاوڕێی بە ئەمەکەی ڕابەری کۆچکردوومان جەنابی مام جەلال خولێخۆشبوو (مام #حەمید ڕەشاش#)م بیست. بۆ ئەم بۆنە خەمناکە لە ناخی دڵمەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی تەواوی ئەندامانی بنەماڵە بەڕێز و تێکۆشەرەکەیان و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبووو دەکەم و بۆ ئەم خەمە لە ناخی دڵمەوە هاوبەشی خەمیانم.
خوالێخۆشبوو مام حەمید بە هەق تێکۆشەری سەر ڕاست و دیاری گەلەکەمان و دەڤەری #هەولێر# بوو. دڵسۆزێکی ڕاستەقینەی شۆڕش و گەل، پڕاوپڕ لە شکۆ و هەڵوێست و خۆنەویستی، سەربازێکی ونی ڕێگای ڕزگاری خاکی کوردستان بوو.
مام حەمید، بۆ گەلەکەی درێغی نەکرد و بۆ (ی.ن.ک)ش سەروەری زۆری بەجێهێشت، بۆ ئەم کۆچەی کۆڵێک خەم و پەژارە دایگرتین، برینیکی تر لە ناخماندا سەری کردەوە، بەڵام ڕێگای خەباتی ئەو، گەورەی بیر و ئامانجەکانی ئەو، دڵسۆزی و پاکی کەسێتی ئەو وامان لێدەکات هێندەی تر لەسەر ڕێبازی کوردایەتی بە جۆش و خرۆشتربین.
لە کۆتایدا، هەزاران سڵاو لە ڕۆحی بەرزە فڕت مام حەمید گیان، ڕێبازت ڕوون و پڕ ڕێبوار بێت، بەلێن بێت کێلی بەرزی مەزارتان دوورنمای خەباتمان بێت.[1]
انا للە و انا الیە ڕاجعون
برای دڵسۆزتان
مەحمود سەنگاوی
#21-01-2022#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,959
Escriba su comentario sobre este artículo!