دەقی پیرۆزباییەکەی #ستران عەبدوڵڵا#، لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
پیرۆزبایی
برای بەرێز هەڤاڵ کاروان ئەنوەر سەرنووسەری PUKmedia
هەڤاڵانی خوشک و برا لە سایتی PUKmedia
ساڵرۆژی دامەزراندنتان لێ پیرۆز بێت و دەستخۆشی لە کۆششی بەردەوامی ئەم سەکۆ ئاوەدانەی ڕاگەیاندنی یەکێتیتان لێ دەکەم کە بۆتە ئاوێنەیەکی ساف و بێگەردی ژیانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و وەرزشی کوردستان و عیراق و پەنجەرەیەکی فرە زمانی هەواڵ و زانیاری و ڕووداوەکان و ئینجا ناوەندێکی دیموکراتی بیر وڕای ئازاد و سەنگین.
هیوادارم بە هەمان هیمەت و ئازایەتی نزیکەی دوو دەیەی تێکۆشانی میدیایتان، لەگەڵ هەڤاڵانتان لە کەناڵ و بەشەکانی تری مەکتەب ئەمساڵ بکەنە ساڵی یەک گوتاری، یەکخستنەوە و پوختکردنەوەی ڕاگەیاندنی یەکێتی و پێکەوەش، بەکردەوە، هەنگاوی لەمێژە چاوەڕوانکراوی بۆ بنێین.
هەڤاڵانی خۆشەویست، یەکێتی و یەکێتیییەکان و کۆمەڵی کوردستانیش بۆ قۆناغی نوێ شایانی ڕاگەیاندنێکی کارا و چالاکترن و دڵنیام ئێوەی چوست و چالاکیش توانا و وزە و ئەزموونی نوێگەری و گەشەپێدانی زۆرتان پێیە کە بەشداری ئەم ئەرکە پیرۆزە بکەن.
سەد جار پیرۆزتان بێت و مۆمی تەمەنتان لە زستان و سێ وەرزەکەی تری ساڵ گەشاوە و گەرم و ڕێنوێن بێت.
ستران عەبدوڵڵا
لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندن[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,304
Escriba su comentario sobre este artículo!