دەقی پیرۆزباییەکەی ئاسۆ مامەند، سەرپەرشتیاری #کەرکووک#-سەڵاحەدینی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
پەیامی پیرۆزبایی ئاسۆ مامەند بەبۆنەی (19)مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی سایتی PUKmedia
بەڕێزان/ سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس و کارمەندانی سایتی PUKmedia ی ئازیز
بە گەرمی پیرۆزبایی (19)مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی سایتی PUKmedia ی ئازیزتان لێدەکەم و دەستی ماندووبوونتان دەگوشم.
دەستخۆشی لە هەوڵ و کۆششی بەردەوامتان دەکەم کە توانیوتانە بێوچان ئەم سەکۆ ئازاد و ئاوەدانەی ڕاگەیاندنی یەکێتیی بکەنە هەوێنی ئارامی و پێکەوەیی.
لە ماوەی کارکردنی خۆیدا سایتی PUKmedia بەرپرسیارانە و پیشەییانە کارەکانی خۆی ڕاپەڕاندووە و ڕاستگۆیانە هەواڵ و پێشهاتەکانی بە خوێنەران گەیاندووە.
سایتەکەتان توانیوێتیی ببێتە مینبەرێکی ئاوەدانی بێ چەندوو چوونی سیاسی، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و وەرزشی لە کوردستان و عیراق، هەروا هەواڵ و زانیاری بە کەڵک و پێویست بە خوێنەرانی بگەێنێت.
دووبارە (19)مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی سایتی PUKmedia ی ئازیز لە بەڕێزتان و تەواوی خوێنەران پیرۆز بێت
ئاسۆ مامەند
سەرپەرشتیاری کەرکووک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نشتمانیی کوردستان[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,455
Escriba su comentario sobre este artículo!