ڕاگەێندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای #هەولێر#
دوای ئەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە کۆبوونەوەی خۆیدا لە ڕۆژی سێشەمە 04-01-2022، پاڵپشت بە بڕیار و ڕاسپاردەکانی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ بابەتی پرسەدانان بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەوقافی هەولێری ڕاسپارد ڕا و سەرنج و پیشنیارەکانیان پێشکەش بە وەزراەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بکەن تاوەکو بڕیار و ڕێنمایی نوێی لەبارەی پرسەدانان دەربکرێت، لە ئێستادا بە بڕیاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هۆڵەکانی پرسەدانان بە ڕێنمایی و ڕێنوێنی تایبەت کراوەتەوە، لەگەڵ هەموو ئەو ڕێنمایی و ڕێنوێنیانەی وەزارەت، بەهۆی ئەو دۆخە مەترسیدارەی تەشەنەکردن و بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (ئیمۆکرۆن) و بۆ پاراستنی سەلامەتی تەندروستی گشتیی شارەکەمان و پارێزگاریکردن لەگیانی هاوڵاتییان، جگە لە هۆڵەکان، پرسەدانان لە (کۆڵان - ماڵ - ژێرخێوەت - باخچە و هەرشوێنێکی تری گشتیی) بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و هەر کەسێک پابەند نەبێت سزا دەدرێت، بنکەکانی پۆلیس، ئاسایش، شارەوانی و موختاری گەڕەکەکان ڕاسپێردراون چاودێری سنوورەکانی خۆیان بکەن و ڕێکاری پێویست لەبەرامبەر هەرکەسێک بگرنەبەر کە سەرپێچی دەکات.
بۆیە داوا لەهاوڵاتییان و هاوشاریانی سنووری پارێزگاکەمان دەکەین بۆ پارێزگاریکردن لەگیانی خۆیان و ئازیزانیان پابەندی ئەو بڕیارانەبن و جگە لەهۆڵەکان کە لەئێستادا بۆ پرسەدانان کراوەن لەهیچ شوێنێکی تر پرسە دانەنرێت.[1]
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
#26-01-2022#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,110