دەمەکی لەبارە، بیستی لاخوارە
کاتی خۆی کە ڕێگاوبانەکان کوێرەڕێ و باریکە و بزنەڕێ بوون، کەل وپەل گواستنەوە و هاتوچۆ هەر بە کەروبار و وڵاغە بەرزە بووە، ئه و کەل وپەلانەی دەخرانە سەر پشتی گوێدرێژەوە دەبوونە بار، ئەگەر دوو فەردە توتن یان دانەوێڵە لەسەر پشتی گوێدرێژەکە بووایە، ئەگەر بەلایەکدا بکەوتایە دەوترا: بارەکە لابارە یان لاخوارە(بار بەلاباران ناگاتە هەواران) ئینجا ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی دەم دەمی و میزاجی دەوترێت: دەمەکی لەبارە، بیستی لابارە.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,669
Escriba su comentario sobre este artículo!